لە کەلار
چەند گەنجێکی خۆبەخش بەر لە بانگی مەغریب ئاو و خواردن دەدەنە شۆفیران
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
چەند گەنجێکی کەلار لەسەر ئەرکی خۆیان بەر لەمانگی مەغریب خواردن و شیرینی و ئاو دەدەنە شۆفێران و دەڵێن بەدرێژایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبین.
عەباس نوری خاوەنی بیرۆکەکەیە و دەڵێت، ئەگەر پاڵپشتیم هەبێت هەموو ساڵێک بەردەوام دەبم، هەرچەندە ئێستا خەڵک هەیە بە کارتۆن ئاو دەهێنێت وەکو خێر بەشدار دەبێت لە پڕۆژەکە.
ئەو گەنجانە جگە لە ئاو و خورما، قاپێک نیسکیان ئامادەکردووە و هەر لەلێواری شەقامەکە دەوەستن هەر ئۆتۆمبێلێک بەو ناوە تێپەڕێت پێی دەبەخشن.