کارەکەی چییە؟

لە هەڵەبجە لیژنەی رێگریکردن لە تووندوتیژیی تووندڕەوی پێکهات

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری هەڵەبجە لیژنەیەک بۆ رێگریکردن لە تووندوتیژیی تووندڕەوی پێکهاتووە، کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پەروەردەکردن و بەدوادچوونە.

لیژنەکە رۆژی سێشەممە 19.3.2024 یەکەم کۆبوونەوەی خۆی کردووە، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە سەرۆکی لیژنەکەیە و چەند یەکەیەکی دیکەی ئیداری و دەستە تێیدا ئەندامن.

964 دەزانێت، کاری لیژنەکە لە بووارەکانی پەروەردە و خێزان، رۆشنبیری و گەنجان، مافی مرۆڤ کار دەکات کە کار بۆ هۆشیارکردنەوە دەکات، هەروەها چەند پڕۆژەیەک ئامادە دەکات بەپێی جۆری لیژنەکان کە کاریگەریی هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی تووندوتیژیی تووندڕەوی پاشان ئاراستەکردنی بۆ رێکخراوەکان.

مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، کە دەستەکە ئەندامی لیژنەکەیە بە 964ـی راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان برەو بە تووندڕەوی دەدرێت و هیچ رێکارێکیشیان بەرامبەر ناگیرێتەبەر.

وتیشی، “وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەو کەیسە بە گرنگییەوە سەیر دەکەن و سکاڵا دژی هەر کەسێک تۆمار دەکەن تووندوتیژیی تووندڕەوی بڵاوبکاتەوە، ئەندامێتیشیان لەو لیژنەیەدا هەر بەو ئامانجەیە”.

بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەو لیژنەیەی لە هەڵەبجە دروستکراوە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە پیشەییەکان دەکات و دەرفەتی هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.

دەستەی مافی مرۆڤ سکاڵا ئۆنلاینی راگەیاند

دەستەی مافی مرۆڤ سکاڵا ئۆنلاینی راگەیاند