سەرۆک وەزیرانی عێراق: هاوکاری دەگەیەنینە زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک

964+

فەهمی نەبی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ گەیاندنی فریاگوزاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک دەستپێدەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی مەحمەد شیاع سودانی رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری شەپۆلە بەهێزەکەی دوێنی، پارێزگای دهۆک زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، وەزارەتی ناوخۆ راسپێردراوە بۆئەوەی هەرچەشنە هاوکارییەک پێویست بوو دابین بکرێت.

هاوکات ئەوەش هاتووە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا د.قەیس محەممەداوی راسپاردووە بۆ سەردانیکردنی پارێزگای دهۆک ئەمەش بۆ دیاریکردنی میکانیزمێک تا هاوکاری و پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە لە پارێزگای دهۆک دابین بکەن.

دوێنێ سێشەممە بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی باران، لەماوەی 48 کاتژمێردا لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 200 ملم باران باری و زیان بەر دەیان ماڵ کەوتن.

ماڵێكى دهۆك له‌ خه‌ودابوون كه‌ لافاویان بۆ هاتووه‌

ماڵێكى دهۆك له‌ خه‌ودابوون كه‌ لافاویان بۆ هاتووه‌