دووپاتیکردەوە "متمانەمان بە قسە نییە"
قالیباف: براوە ئەو کەسەیە خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت براوە ئەو کەسەیە خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات و ئەەش دووپات دەکاتەوە کە وڵاتەکەی لە دانەستاکەاندا متمانەی بە قسە نییە و کرداری دەوێت.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی X بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “هیچ متمانەیەکمان بە گەرەنتییەکان و قسەکان نییە، تەنیا رەفتارەکان پێوەرن. پێش ئەوەی لایەنی بەرامبەر هەنگاوی خۆی بنێت، هیچ هەنگاوێک لەلایەن ئێمەوە نانرێت”.
دەشڵێت “براوەی هەر رێکەوتنێک ئەو کەسەیە، کە لە رۆژی دوای رێکەوتنەکەوە باشتر بۆ جەنگ ئامادە دەبێت”.