یەکەم کاروانی کەشتییەکەی کاناریاس دەگەڕێنەوە؛ 14 سەرنشینن
شانیا بێستون
یەکەم کاروانی کەشتیەکەی کاناریاس (تووشبوانی ڤایرۆسی هانتا) دەگەڕێنەوە، ژمارەیان 14 سەرنشینە، پێشبینیش دەکرێت لە بەرەبەیانی سبەینێ یەکشەممە بگەڕێنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئیسپانیا لە ئامادەکاریدایە بۆ پیشوازیکردن لە سەرنیشینەکان و هاوکاریکردنیان بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان.
بڕیارە هەر لەگەڵ گەڕانەوەی کەشتییەکە، دەستبەجێ هەوڵی گەڕانەوەی سەرنشینەکان بدرێت، بەبێ دروستکردنی هیچ مەترسی و بەرکەوتنێک بۆ دانیشتوانی کەناریاس.
بە وتەی بەرپرسانی هەرێمی کەناریاس، هاوکات ئەگەر نەتوانرا سەرنشینەکە راستەوخۆ گەشتەکەی ئەنجامبدات، دەبێت لە نێو کەشتیکەدا بمێنێتەوە.
ڤایرۆسی هانتا، دەردێکی کوشندەیە و نوێ نییە، لە قرتێنەرەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، بە تایبەت بەرکەوتنی راستەوخۆ بە مشک و جرج و پاشماوەکانیان، لە چەند رۆژی رابردووەوە ڤایرۆسەکە لە نێو یەکێک لە کەشتییە گەشتیارییەکانی دوورگەی کاناریس، بووەتە هۆی مردنی 3 کەس و لە ئێستادا چەند کەسێک بەرکەوتەکەی ڤایرۆسەکەن.