دیمه‌نى یه‌كێك له‌و خانووانه‌ى گه‌ڕه‌كێكی دهۆك كه به‌ر لافاوه‌كه‌ى دوێنی كه‌وتووه... وێنه: 964+
له سندوقى فریاگوزارى
داوا له عێراق كراوه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ زیانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه‌ى هه‌رێم دابین بكات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا به نووسراوێكی فه‌رمى داواى له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كردووه، بۆ زیانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تیش له دهۆك و زاخۆ، بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت دابین بكات.
جەمال کۆچەر، په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان به 964ـى وت، پێشتر به‌شێوه‌ی زاره‌كى له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌م بودجه‌یه قسه‌ى كردووه و دوایان لێكردووه بیكاته نووسراو.
وتیشى “له دوێنێوه نووسراوه‌كه‌م ئاڕاسته كردوون و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامدانه‌وه‌م”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له عێراق بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به رووداوه له‌ناكاوه‌كان هه‌یه به‌ناوى سندوقى فریاگوزارى و بۆ هه‌موو عێراقه، بۆیه له‌و روانگه‌یه‌وه داواى ئه‌م بودجه‌یه‌ى كردووه.
وتیشی “وه‌ك ماف دهۆك و زاخۆ مافى خۆیانه له‌و سندوقه بودجه‌یان بۆ دابین بكرێت”.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره چاوه‌ڕێیه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باس له بابه‌ته بكرێت، چونكه بابه‌تى لافاو له زۆربه‌ى شاره‌کانى عێراق روویداوه و ئه‌ویش چاوه‌ڕێیه، وه‌ڵامێكى ئه‌رێنێ بۆ زیانلێكه‌وتووانى دهۆك و زاخۆ وه‌ربگرێت.