لەگەڵ شاندێکى گەورە

سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی گەیشتووەتە واشنتن و دەست بە سەردانە فەرمییەکەی دەکات.

هاوکات نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی فالح زەیدی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومی و ئابووری، بەغدای پایتەختی جێهێشتووە و بۆ ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوتووە.