بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
بەرزترین نرخ بۆ بەنزینی نۆرماڵ و محەسەن و سوپەر لە هەرێم دیاریکرا
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ههرێم دەلێت، نرخی فرۆشتنی بەنزینی بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان لیتری بە 750 دینارە، ههروهها نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار زیاتر بێت.
بەپێی راگهیهندراوێكی وەزارەت، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ رێکخستنی نرخی بەنزین بە کوالێتی (نۆرماڵ، محەسەن و سوپەر چەند بڕیارێکی دەرکردوه.
پهیوهیست به بەنزینی کوالێتی نۆرماڵ، ئاماژهی بهوهكردوه، نرخی فرۆشتنی بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان لیتری بە 750 دینارە، ههروهها نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار زیاتر بێت.
بەنزینی کوالێتی محەسن لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1000 زیاتر بێت، هاوكات بەنزینی کوالێتی سۆپەر لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1200 دینار زیاتر بێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جهخت دهكاتهوه لهوهی كه کوالێتی بەنزینی نۆرماڵ، محەسن و سۆپەر پێویستە بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت.