زیانی گیانی نەبووە

دژە تیرۆر: هاوپەیمانان هەشت درۆنیان تێکشکاند

ئەحمەد مستەفا

دژەتیرۆری کوردستان ئەمڕۆ هەینی 17.7.2026 رایگەیاند، ئەم بەیانییە 8 درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندراون و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە کاتژمێر 4:19 خولەک تا 5:25 ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاندووە.

دژە تیرۆری کوردستان CT KURDISTAN ئەوەشی وتووە، سەرجەم درۆنەکان خراونەتە خوارەوە، وە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.