242 خێزانن

ئەو ماڵانەى ئاویان تێچووە هۆتێلیان بۆ گیراوە

964+

وریا فەتاح

گەشتوگوزارى دهۆک، نۆ هۆتێل بۆ ئەو خێزانانە دابین دەکات، کە ئاو چووەتە ماڵەکانیان، بەڕێوەبەرەکەشیان دەڵێت، هەرچەند پێویست بێت دەتوانن بەبێ بەرامبەر لەوێ بمێننەوە.

خەیرى عەلى ئۆسو، بەڕێوەبەرى گشتیى گەشتوگوزارى دهۆک بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ تیمێکى تایبەتى ئێمە سەردانى ئەو خێزانانەى کرد کە زیانیان پێگەیشتووە و ئاو چووەتە ماڵەکانیان، دواتر بڕیاردرا ئەو خێزانانە بخرێنە هۆتێل و مۆتێلەکانى دهۆک تا کێشەکانیان چارەسەر دەبێت”.

گەشتوگوزارى دهۆک نۆ هۆتێلى بۆ ئەو خێزانانە دیاریى کردووە کە ژمارەیان 242 خێزانە، بە وتەى خەیرى عەلى، هەرچەند پێویست بێت دەتوانن بەبێ بەرامبەر لەوێ بمێننەوە.

ناوى ئەو هۆتێلانەى لە دهۆک پێشوازى لەو خێزانانە دەکەن ئەمانەن:

هوتێل روداسون

هوتێل عمانویل

هوتێل ماریا

هوتێل میتران

هوتێل سوباری

هوتێل جوتیار

هوتێل پەروەر

هوتێل سەرگەلی

هوتێل بەرلین

هاوکات لە زاخۆش بە هەمان شێوە بڕیار دراوە، ئەو خێزانانەی ئاو چووەتە ماڵەکانیان، لە چەند هوتێل و مۆتێلێک میوانداریی دەکرێن.

لە لافاوەکەى دهۆکدا شەش کەس بە هێلیکۆپتەر رزگارکران

لە لافاوەکەى دهۆکدا شەش کەس بە هێلیکۆپتەر رزگارکران