"باوکم خۆی کرد بە مردوو بۆئەوەی رزگاری ببێت"

دوای بڕیاری لەسێدارەدانی شایەتحاڵەکان لە کەرکوکەوە دژی (عەجاج) قسەدەکەن

کاروان ساڵحی – کەرکوک

رێکخراوی ئایدیە تایبەت بە مافی مرۆڤ و ئەنفال و جینوساید پانێڵێکی بۆ شایەتحاڵانی ئەنفال بەڕێوەبرد چەندین شایەتحاڵ و پارێزەری دۆسییەی عەجاج قسەیان کرد، یەکێک لە شایەتحاڵەکان دەڵێت “باوکم خۆی کرد بە مردوو بۆئەوەی رزگاری ببێت”.

ئەیاد کاکەیی، پارێزەری دۆسییەی عەجاج ئەوەی روونکردووەتوە کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان دۆسییەی ئەنفال و عەجاجدا هەیە دەڵێت لە دۆسییەی عەجاج دانپێدانان هەیە بەلام لەوەی ئەنفال هیچ یەکێک لە بەرپرسانی رژێم لەبەردەم دادگا دانیان بە تاوانەکە نەناوە.

ئامینە ساڵح رزگاربوویەکی نوگرە سەلمانە و خەڵکی کەلارە بە 964ـی وت، ئەوکاتەی دادوەر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ عەجاج دەرکرد، لەناو دادگا دەستم کرد بە هەلهەلە لێدان کرد ظونکە بیرم دەکەوتەوە کە ئەو تاوانبارە چی بەسەر ئێمە هێنابوو.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن