نێردراوی 964 لە ئەمریکا زانیاری وردتان پێدەدات
ئەو پیاوەی وێنەکەی لەسەر 100 دۆلارییە کێیە؟
964+
توانا نەقی نێردراوی 964 لە ئەمریکا
بنجامین فرانکلین ئەو پیاوەی وێنەکەی لەسەر 100 دۆلارییە چەندین داهێنانی لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە، نێردراوی 964 لە ئەمریکا چووەتە بەردەم پەیمانگایەک لە فیلادیلفیا کە بەناوی ئەوەوە کراوە و چەند زانیارییەکی سەرنجڕکێش لەسەر ئەو کەسایەتییە دەخاتەڕوو.
بنجامین فرانکلین یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئەمریکا و لە ساڵی 1706 لەدایکبووە و ساڵی 1790 کۆچی دوایی کردووە، دامەزرێنەری پۆستە بووە و لە بوارەکانی ئاگرکوژێنەوە و زانستی داهێنانی گەورەی کردووە، جگە لەوەش نووسەر و توێژەرێکی زۆر بەناوبانگ بووە، ڤیدیۆکە زانیاری زیاتری تێدایە، خۆتان گوێی لێ بگرن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری