45 تەرم لە بردراونەتە پزیشکی داد

زۆرترین هۆکاری مردن لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ بووە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 45 تەرم براونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و مردنیش بە هۆکاری رووداوەکانی هاتوچۆ بە 12 حاڵەت زۆرترین بووە.

بە پێی ئامارەکانی تەندروستیی سلێمانی، مانگی دووی ئەمساڵ لە 45 حاڵەتی تۆمارکراوی گیانلەدەستدان لە پزیشکی دادی سلێمانی، 12ـیان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە، ئەوەش لە کاتێکدا لە مانگی یەکدا هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان سووتان بووە.

لە هۆکارەکانی تری گیانلەدەستدان لە مانگی یەکدا وەک تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، چوار گیانلەدەستدان بەهۆی سووتانەوە بووە، سێ حاڵەتیش بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و شەش حاڵەتیش بە هۆکاری بەرکەوتنی کەلوپەلی تیژەوە بووە، ئەوانی دیکەش بە هۆکاری جیاجیا تۆمار کراون.

هەر بەپێی ئامارەکە، 34یان لەوانە لە رەگەزی نێر بوون و 11شیان لە رەگەزی مێ بوون.

964 لە ئامارەکانی پزیشکی دادی سلێمانییەوە دەزانێت، رووداوی هاتووچۆ بە 140 حاڵەتی گیانلەدەستدان، هۆکاری زۆرترین مردن بووە لە سلێمانی لە ساڵی رابردوودا.

هاوکات بە کۆی گشتی ساڵی رابردوو 597 تەرم لە پزیشکی دادی سلێمانی توێکارییان بۆ کراوە.

تەندروستیی سلێمانی حەوت خواردن و خواردنەوە بۆ رەمەزان ...

تەندروستیی سلێمانی حەوت خواردن و خواردنەوە بۆ رەمەزان پێشنیار دەکات