شارەوانى هەولێر جدییە

هەر دوکاندارێک شەوان پەردەکەى بەردەم دوکانەکەى لێنەکاتەوە سزا دەدرێت

964+

وریا فەتاح

تیمەکانى لادانى زێدەڕۆیى لە شارەوانى هەولێر، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ لادانى پەردەى بەردەم دوکانەکان و هەڵگرتنى مێز و کاڵاکانى سەر شۆستە.

کارزان عەبدول هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر بە 964ـى وت،”هۆکارى تەشەنەکردن و گەورەیى ئاگرەکان ئەو پەردە و کاڵایانە بوون کە دوکاندارەکان لە بەردەم دوکانەکانیان دایاننابوو، بۆیە هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە و دەبێت دوکاندار شەوان پەردەى بەردەم دوکانەکەى لێبکاتەوە و کاڵاى سەر مێزەکەى بباتە ژوورەوە”.

ئێستاتیمەکانی لادانی زێدەڕۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوارى هەولیر، بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەڵسان بە ئاگادارکردنەوەی تەواوی دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی کۆن بە مەبەستی هەڵگرتنی مێزو کاڵاکانی سەر شۆستەو لادانی پەردەی بەردەم دوکانیان هەروەها داخستنی قەپەنگەکان لە شەودا.

بە وتەى سەرۆکى شارەوانى، هەڵمەتەکە هەموو بازاڕ و دوکانەکانى هەولێر دەگرێتەوە، هەردوکاندارێکیش سەرپێچى بکات، سزا دەدرێت و رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە.

لەماوەى رابردوو هەریەک لە بازاڕى لەنگە دوو جار و بازاڕى قەیسەر جارێک، بەهۆى ئاگرێکى گەورە و توشى زەرەر و زیانێکى زۆر بوون، هۆکارى تەشەنەکردنى ئاگرەکانیش بەپێى راپۆرتى بەرگرى شارستانى، ئەو پەردە و کەلوپەلانە بووە کە لە بەردەمى دووکانەکان هەڵواسرا بوون.

مافی مرۆڤ لێکۆڵینەوە لە لەنگەی هەولێر دەکات

مافی مرۆڤ لێکۆڵینەوە لە لەنگەی هەولێر دەکات