لە ترسی رووداوی هاتوچۆ

ئەمڕۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ بۆ ماوەی 12 کاتژمێر هاتوچۆی بارهەڵگر لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، دوکان، شارباژێڕ و دەربەندیخان قەدەغەیە، هەر بارهەڵگرێک پابەند نەبێت زیاتر لە 10 رۆژ دەستیبەسەردا دەگیرێت.

ئەمڕۆ هەینی 10.5.2024، عەقید ئەحمەد حەمە ئەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاوەکو 7:00ـی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگر قەدەغەیە و ئەم بڕیارە لەدوای رووداوە هاتوچۆکەی قەزای دوکان دەرکراوە.

“ئامانج لەم کارە دووبارەنەبوونەوەی رووداوی هاتوچۆیە هاوشێوەی ئەوەی لە دوکان روویدا، هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت بۆ ماوەی 10 رۆژ دەستدەگیرێت بەسەر بارهەڵگرەکەیدا و دەکرێت ئەو ماوەیە درێژیش بکرێتەوە”، وتەبێژی هاتوچۆی هەڵەبجە وای وت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان، “بڕیارەكە بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیارانە، مەفرەزەی زاڵگەكان دەست بەسەر ئەو بارهەڵگرانەدا دەگرن كە پابەندی بڕیارەكە نابن”.

هاوکات لە قەزای دوکان و شارباژێڕیش کە گەشتیارێکی زۆر سەردانیان دەکەن، هاتوچۆی بارهەڵگر رێگەپێنەدراوە.

لە دوکان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستد...

لە دوکان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا