هالاند رکابەرە

لیستى باشترینەکانى پریمەرلیگ ئاشکرا بوون

964+

وریا فەتاح

پاڵێوراوانى خەڵاتەکانى باشترین یاریزان و راهێنەر و یاریزانى لاوى پریمەر لیگ بۆ وەرزى 2023 – 2024 ئاشکرا بوون کە چەند یاریزانێک و راهێنەرێک رکابەرى دەکەن.

هەشت یاریزان لە شەش یانەى جیاواز رکابەرى دەکەن بۆ بردنەوەى باشترین یاریزانى پریمەرلیگ بۆ ئەم وەرزە کە ئەمانەن:

ئێرلینگ هالاند، مانچستەر سیتى.

فیل فۆدین، مانچستەر سیتى.

مارتن ئۆدیگارد، ئارسینال.

دیکلان رایس، ئارسنال.

ڤێرجیل ڤان دایک، لیڤەرپول.

کۆل پاڵمەر، چێڵسى.

ئۆلی واتکینز، ئەستۆن ڤێلا.

ئەلێکساندەر ئیساک، نیوکاسڵ.

بەپێى شارەزایانى تۆپى پێ، رکابەرییەکە لە نێوان پالمەر و فۆدین دەبێت و پێدەچێت یەکێک لەم دوانە ببن بە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى پریمەرلیگ.

لەسەر ئاستى راهێنەرانیش، پێنج راهێنەر دیاریکراون و ئیسپانییەکانیش لیستەکەیان داگیر کردووە بەم شێوەیە:

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی راهێنەرى مانچستەر سیتی.

میکێل ئارتێتای ئیسپانی راهێنەرى ئارسینال.

ئونای ئیمری ئیسپانی راهێنەرى ئەستۆن ڤێلا.

ئەندۆنی ئیراۆلای ئیسپانی راهێنەرى بۆرنمۆس.

یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی  راهێنەرى لیڤەرپوڵ.

لەسەر ئاستى یاریزانە لاوەکانیش هەشت یاریزان رکابەرى دەکەن کە زۆربەیان ئەوانەن کە لەسەر ئاستى باشترین یاریزانى پریمەرلیگ لە رکابەریدان، بەم شێوەیە:

ئێرلینگ هالاند، فیل فۆدن، کۆل پاڵمەر ئەلێکساندەر ئیساک، بوکایۆ ساکای ئینگلیزی و یاریزانى ئارسینال، کۆبی ئینگلیز و یاریزانى مانچێستەر یونایتد، ویلیام سالیبای فەرەنسی و یاریزانى ئارسینال.

بڕیارە براوەکان لە 18ـى حوزەیرانى 2024 رابگەیەنرێن و پاڵەوانبوونى مانچستەر ستى یان ئارسیناڵ، ئەگەرى گۆڕانکارى لە باشترینەکان دروست دەکات.

هالاند خەڵاتێکی تایبەتی بەدەستهێنا

هالاند خەڵاتێکی تایبەتی بەدەستهێنا