دوو جوتیارى کورد دەستگیرکران

خەریکە شەڕو ئاڵۆزى لە نێوان جوتیارانى کورد و عەرەبى هاوردە دروست دەبێت

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

عەرەبی هاوردە بەهاوکاری سوپای عێراق چۆنەتە سەر زەوی کشتوکاڵی جوتیارانى کورد لە نێوان گوندی شەناغە و پەڵکانە، بەهۆیەوە جارێکی دیکە گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 10.5.2024، عەرەبی هاوردە دوای ئەوەی لە نێو گوندی پەڵکانە خێوەتیان دانایەوە، کەمێک پێش ئێستا چونەتە سەر زەوی کشتوکاڵی جوتیارانی کورد لە نێوان گوندی  شەناغە و پەڵکانە و لە کاتێکدا ژن و منداڵی تێدا بووە ودوو پاسەوانی زەویەکەیان لەگەڵ خۆیان بردوە، دواتر لەلایەن جوتیارە کوردەکانەوە بە دار وتێڵا راو نراون و گرژى دروستبوو.

عەلی رەحمان، موختاری گوندی پەڵکانە بە 964ـی وت،”لە نێو گوندی پەڵکانە کۆبوینەتەوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، چونکە ئاگادار کراینەوە کە عەرەبی هاوردە بە هاوکاری سوپای عێراق لەگەڵ شیخەکانی عەرەبى هاوردە چونەتە سەر گوندەکە و دوو پاسەوانی باخی کشتوکاڵیان لەگەڵ خۆیان بردوە”.

بە وتەى عەلى رەحمان، دواى بردنى دوو پاسەوانەکە بەدار و تێڵا رووبەڕوویان بوونەتەوە، بەڵام عەرەبە هاوردەکان رایان کردووە.

لەبارەى چارەنوسى ئەو دوو پاسەوانە، ئەنجومەنى گوندى پەلکانە ئاشکراى کرد، ئێستا رادەستىپۆلیسى ناحیەى سەرگەڕان کراون، بەڵام بارودۆخەکە ئاڵۆزە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جوتیارانى سەرگەڕان و پەلکانە داواى بەهاناوەچوون دەکەن

جوتیارانى سەرگەڕان و پەلکانە داواى بەهاناوەچوون دەکەن