رۆژى ئەوەیە لەگەڵ ئازیزانت بچیت بۆ گەشت

ئەمڕۆ و سبەینێ کەشەکە خۆشە

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى بێت، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا جێگیرە و پلەکانى گەرماش نزیکەى دوو پلە بەرز دەبنەوە.

بەشى پێشبینى لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینییەکانى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو خستەڕوو کە تێیدا دەردەکەوێت، بۆ ئەمڕۆ هەینى ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، ئەوە جگە لە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1 بۆ 2 پلەى سیلیزى بەراورد بە دوێنێ.

هەر بەپێى پێشبینییەکان سبەینێ شەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 30

سلێمانی: 29

دهۆک: 30

زاخۆ: 32

هەڵەبجە: 31

کەرکوک: 34

سۆران : 29

حاجی ئۆمەران: 19

گەرمیان: 35

بەهۆی کەش و هەواوە دەوامی خوێندنگەی سەرەتایی و باخچەکا...

بەهۆی کەش و هەواوە دەوامی خوێندنگەی سەرەتایی و باخچەکان راگیران