سیدەکان

شەوى رابردوو ورچێک پەلامارى گەنجێکى دا

964+

وریا فەتاح

شەوى رابردوو لە کوێستانەکانى خنێرێ لە سنورى برادۆست، ورچێک پەلامارى گەنجێک دەدات و قۆڵى راستى گەنجەکە دەردەچێت.

کاروان فەیسەڵ، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى سیدەکان بە 964ـى وت،”شەوى رابردوو گەنجێکى تەمەن 25 ساڵان گەیەنرایە نەخۆشخانە کە لەلایەن ورچێکەوە پەلامار درابوو”.

بە وتەى کاروان فەیسەڵ، هەرچەندە هیچ برینێک لەسەر جەستەى نەبوو، بەڵام بەهۆى پەلامارەکەوە قۆڵى راستى گەنجەکە دەرچوو بوو و لە رووى دەرونییەوە زۆر ترسا بوو.

لە نەخۆشخانەى سیدەکان چارەسەرى سەرەتایى بۆ گەنجەکە کراوە و دواتر رەوانەى نەخۆشخانەى سۆران کراوە.

گەنجەکە دانیشتوى قەزاى سۆرانە و بەمەبەستى گژوگیاى بەهارە رووى لە کوێستانەکانى خنێرێ کردبوو.

بە وتەى بەڕێوەبەرى تەندروستى سیدەکان، ئەوە یەکەم حاڵەتى پەلامارى ورچە کە لە 2024 لە سنورەکەیان تۆمار کرابێت، بەڵام چەندین پەلاماردانى سەگ تۆمارکراوە.

سێ هاوڵاتی دانیشتووی مهاباد لە سیدەکان بێ سۆراغن

سێ هاوڵاتی دانیشتووی مهاباد لە سیدەکان بێ سۆراغن