بە رێگەی نایاساییدا رۆشتوون

هاتوچۆی دەربەندیخان: 15 بارهەڵگر سزا دەدات

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی دەربەندیخان بۆ ماوەی شەش کاتژمێر مەفرەزەی لە چەند شوێنێک داناوە و دەڵێت، چەندین بارهەڵگر سزادران کە بەنایاسایی گوزەریان کردبوو.

ئەمڕۆ هەینی 10.5.2024، پشتیوان عارف، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی هەواڵی 964ـی راگەیاند، لە کاتژمێر 11:00ـی شەو تاوەکو 5:00ـی بەیانی بەشێوەی گەڕۆک لەسەر سیی مەتری یەکەم و شەقامی گشتی ناوبازار لە چەند شوێنێ مەفرەزە دانرا، نزیکەی 17 بارهەڵگر بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دران.

“هاوڵاتیانی نیشتەجێی نزیک ئەو دوو شەقامە سکاڵایان هەبوو کە هاتوچۆی بارهەڵگر بێزاری کردوون و بەنایاسایی لەو دوو شەقامەوە گوزەر دەکەن، لەدوای ئەو سکاڵایانە مەفرەزەمان دانا”، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان وا دەڵێت.

یەکێک لە مەفرەزەکان دەستیگرتووە بەسەر ماتۆرسکیلێکی “بێزار کەر” کە درەنگانی شەو بەشێوەی یەک تایەیی خەڵکی بیزار دەکرد، هەروەها نزیکەی پێنج ئۆتۆمبێل پەردە و لەزگەی جام رەشکردنیان لێکراوەتەوە.

هاتوچۆی دەربەندیخان دەشڵێت،”دڵنیاییتان دەدەینێ شەوانی داهاتووش لەم جۆرە مەفرەزانەمان دەبێت”.

کارمەندانی هاتوچۆی دەربەندیخان هاوکاری 32 خێزانی کەمدە...

کارمەندانی هاتوچۆی دەربەندیخان هاوکاری 32 خێزانی کەمدەرامەت دەکەن