لە سلێمانی
لەمەودوا هۆڵەکانی لەشجوانی بێ بەرامبەرن
964+
دیلان محەمەد جەزا
لەمەودوا دەتوانیت بێ بەرامبەر لە هۆڵەکانی لەشجوانی وەرزش بکەیت، بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی دەڵێت، ئامانج لەم کارە هاندانی هاوڵاتیانە وەرزش بکەن.
کاروان زیرەک بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی بە 964ـی وت، لینکێکیان بڵاوکردووەتەوە هاوڵاتیان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن، بۆ بەشداری لە هۆڵەکانی لەشجوانی بێ بەرامبەر.
باسی لەوەکرد، لە هەنگاوی یەکەمدا 17 هۆڵی لەشجوانی بەشداریان کردووە، هەر دوو رۆژێک لە مانگەکەدا بەپێی خشتەیەک بەر هۆڵێک دەکەوێت، بەشدار بوو بێ بەرامبەر لەو هۆڵە دەتوانێت یاری بکات.
ئەوەی خستەڕوو، پڕۆژەکە لە ڕۆژی 15.4 ەوە دەست پێدەکات، مەبەست لێی هاندانی هاوڵاتیانە بۆ وەرزشکردن، لە هەنگاوی دواتردا مەلەوانگەکانیش بهێننە ناوەوە.
لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانیت خۆت تۆمار بکەیت:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfXw0HkfVotvPYh6Rr2XJ_ISkARdnYsUeMrPOUR_enQOn3zyQ/viewform
پێداچوونەوە: توانا نەقی