لە ماوەیەکى کورتدا کوژێنرایەوە

ساتى گڕگرتنى ئۆتۆمبێلێک لە تونێلى پیرمام

964+

وریا فەتاح

ڤیدیۆى ساتى گڕگرتنى ئۆتۆمبێلێک لە ناو تونێلى پیرمام بڵاوکرایەوە کە دەرکەوێت لە پڕ ئاگر دەگرێت، بەڵام لە ماوەیەکى کورت کارمەندانى تونێلەکە فریاگوزاریان گەیاندە ئۆتۆمبێلەکە و کوژاندیانەوە.

بەڕێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر لە فەیسبوکى خۆیانەوە، ڤیدیۆى ساتى گڕگرتنى ئۆتۆمبێلەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت رووداوەکە کاتژمێر 12:31 خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ روویداوە.

بەپێى ڤیدیۆکە، ئۆتۆمبێلەکە لە پڕ گڕدەگرێت، بەڵام کارمەندانى تونێلى پیرمام لە ماوەیەکى کورتدا فریاگوزارى دەگەیەنن بە ئۆتۆمبێلەکە و کۆنتڕۆڵى ئاگرەکە دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، لە حاڵەتى لەم شێوەیەدا چەند خاڵى سەرەکى رەچاو بکەن کە ئەمانەن:

یەکەم: تونێلی پیرمام هەر چەند مەترێک سیستەمی ئاگرکوژێنەوە و کۆگای ئاوی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتی دەربێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر.

دووەم: لە کاتی گڕگرتنی هەر ئۆتۆمبێلێک، پێویستە ئۆتۆمبێلى دیکە لە نزیک رووداوەکە دوور بکەوێتەوە.

سێیەم: یارمەتی کارمەندەکانمان بدەن تا بتوانن کۆنترۆڵی فریاگوزاری و خزمەت بگەیەنن بە ئۆتۆمبێلی گڕگرتوو.

هیچ بارهەڵگرێک لەمەودوا بە تونێلی پیرمامدا تێناپەڕێت

هیچ بارهەڵگرێک لەمەودوا بە تونێلی پیرمامدا تێناپەڕێت