لافاو ئاستەنگی دروستکردبوو

مەرزی باشماخ رێگەی سەیرانکەران پاکدەکاتەوە

964+

ژووی هەواڵ

لافاوی هەفتەی رابردوو قوڕ و لیتە و بەردی شاخەکانی بردووەتە سەر بەشێک لەو رێگانەی کە گەشتیاران لە سنوری قەزای پێنجوێن بۆ چوونە سەیران بەکاریدەهێنن، ئەمەش ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردبوو.

بە مەبەستی لابردنی ئاستەنگیی رێگەکان، هۆبەی ئۆتۆمبێلی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، شۆفڵ و حەفارەی بردووەتە رێگەکان و پاکیان دەکاتەوە.

“هۆبەی ئۆتۆمبێل هەستان بە پاککردنەوەی رێگای نێوان مزگەوتی پاشا بۆ سەیرانگای بلکیان کە بەهۆی لافاو و بارانبارینی زۆرەوە ئاستەنگ بۆ گەشتیاران و سەردانیکەرانی سەیرانگای بلکیان دروست ببوو”، مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ وا دەڵێت.

کارمەندێکى بەشی پەیوەندییەکانی مەرزی باشماخ بە 964ـی وت، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە کاریان لە رێگەکە کردووە و ئێستا ئاستەنگی هاتوچۆ نەماوە، پێشتر مەترسی هەبوو.

41 تۆن پیاز لە باشماخ لەناوبرا

41 تۆن پیاز لە باشماخ لەناوبرا