گیریانخواردبوو

لە لافاوەکەى دهۆکدا شەش کەس بە هێلیکۆپتەر رزگارکران

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

لەلایەن تیمى فڕۆکەوانى و سەنتەرى فریاکەوتنى دهۆکەوە، 10 کەس رزگارکران کە شەش کەسیان لە رێى تیمى فڕۆکەوانییەوە بووە.

تابان فازل، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆک بە 964ـى وت،”10 کەس لەلایەن تیمی 122 و فڕۆکەوانی دهۆک لە گەڕەکەکانی بەرۆشکی و گرێ سۆر رزگار کران، کە بەهۆی لافاوەوە گیریان خواردبوو و نەیان دەتوانی خۆیان دەربچن”.

لەو 10 کەسە شەش کەس لەلایەن تیمی فڕۆکەوانی رزگارکران و هەروەها چوار کەس لە لایەن تیمی 122 رزگار کراون و ئێستا هەموو تیمەکان لە ئامادەباشیدان.

بە پێی زانیاری پەیامنێرى 964 لە دهۆک، چوار کەسى دیکەش لە لایەن تیمەکانى هاتوچۆوە لە ناو سەنتەرى دهۆک رزگارکراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە گوندێكی كانی ماسێ لافاو دروستبووە و زیانى به‌ ئاژه...

لە گوندێكی كانی ماسێ لافاو دروستبووە و زیانى به‌ ئاژه‌ڵدارێک گەیاندووە