یه‌كه‌م لافاوى ساڵە

لە گوندێكی كانی ماسێ لافاو دروستبووە و زیانى به‌ ئاژه‌ڵدارێک گەیاندووە

964+
هێڤی دێوالی – دهۆک

بەهۆی بارانێکی زۆر لە سەنتەری ناحیەی کانی ماسێ، یه‌كه‌م لافاوى ئه‌مساڵ له‌و سنووره‌ دروستبوو و به‌هۆیه‌وه‌ زیانى به‌ چەند سەر مەڕی ئاژه‌ڵدارێکی ناوچەکە گه‌یاندووه‌.

رێبەر دێیرشکی، کەسوکاری ئەو ئاژەڵدارەیە بە 964ی وت، “بەهۆی رێژەیەکی زۆری بارانەوە، پێنج سەر مەڕی کەسێکی جوتیاری ناوچەکەی ئێمە تیاچووە، ژمارەیەک  مەڕی دیکەی بە سووکی بریندار بوون”.

ناحیەی کانی ماسێ دەکەوێتە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ناحیەی کانی ماسێ 25.2 ملیم باریووە، ئەمەش بەرزترین رێژەی باران بارینە لەسەر ئاستی هەرێم.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

کانی ماسێ زۆرترین بارانی لێباریوە

کانی ماسێ زۆرترین بارانی لێباریوە