چەند بەرزبووەتەوە

ئەڵوەن خوڕەى دێت و مەترسی لافاوی دروست کردووە

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

دواى شەپۆڵێکی بارانبارین ئاستی رووباری ئەڵوەن بەرزبووەوە و لە چەند شوێنێکدا لە ناو قەزای خانەقین مەترسی دروستبوونی لافاوی دروستکردووە.

ئەحمەد وەسین، بەرێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن بە 964ـى وت،”بەنداوی ئەڵوەن تەواو پڕبووە و دەرگاکانیش کراوەتەوە و ئاوی زیاد بۆ ناو رووبارەکە بەڕێدەکرێت، ئێستاش بڕی ئاوی رۆیشتوو دەگاتە 60 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا، کە لە کاتی ئاساییدا چوار بۆ پێنج مەتر دەبێت”.

بەهۆی ئاوی بەنداوەکەوە ئاستی رووباری ئەڵوەن، نزیکەی 25 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، بەڵام هاتنی شەپۆڵی بارانەکە و رژانی ئاوی ناو دۆڵ و چیاکان بۆ ناو رووبارى ئەڵوەن، وایکردووە ئاستی ئاوەکە زیاتر بەرزبێت.

بە وتەى ئەحمەد وەسین، پێدەچێت ئەمشەو مەترسییەکەی زیاتر بێت و ئەگەرى دروستبوونى لافاویش لە ناو شاردا هەیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رووبارەكەی ئەڵوەن به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێت

رووبارەكەی ئەڵوەن به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێت