به سه‌دانى لێ بڵاوبووه‌ته‌وه
ماوه‌ت پڕى به‌راز بووه و كه‌سیش ناوێرێ راویان بكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى ماوه‌ت، ژماره‌یه‌كی زۆر به‌راز بوونیان هه‌یه و قایمقامیش ده‌ڵێت، به ژماره نازاندرێت چه‌ندن، به‌ڵام به‌سه‌دان به‌راز ده‌بن.
به‌رازه‌كان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له سنوورى ئه‌م قه‌زایه بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌هۆى ئه‌وه‌ى راوكردنیشیان سزا له‌سه‌ره كه‌س ناوێرێت راویان بكات.
کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە 964ـی وت، له هاویناندا به‌رازه‌كان زیانێكی زۆر به به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كانى جوتیاران ده‌گه‌یه‌نن و ژماره‌یه‌شیان به سه‌دان ده‌بن.
وتیشی، “بوونى ژماره‌ی زۆرى به‌راز له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ماوه‌ت له راده‌به‌ده‌ره، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه به‌هۆى ئه‌و سزایه‌ی داندراوه، كه‌س ناتوانێت راویان بكات”.
دارستان و ژینگه‌ى هه‌رێم سزای بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه، كه راوى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوی ده‌كه‌ن و سزاكه‌ش بەپێی جۆری ئاژەڵەکە دەگۆڕێت.
سزای راوکردنی پڵنگ، ورچ، ئاسک، مەڕ و بزنی کێوی 10 ملیۆن دینار دانراوە، لە کاتێکدا سزای راوکردنی گورگ، بەراز، چەقەڵ، 500 هه‌زار دینارە، ئەوە جگە لەوەی کە راوچییەکان سزای بەندکردنیش دەیانگرێتەوە.
به‌پێی ئامارێك كه 964 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى ده‌ستیكه‌وتووه، ته‌نیا لە ساڵی 2023 زیاتر لە 100 هاوڵاتی لەسەر راوی باڵندەی کێوی و 22 هاوڵاتیش لەسەر راوكردنى ئاژەڵی کێوی دەستگیرکراون.