دوێنێ شەو چی روویدا؟

نرخی نەوت، خۆرگیران و کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق

ژووری هەواڵ

لە دوێنێ شەوەوە ئاگاداری هەر هەواڵ و رووداوێکی گرنگ نەبووبیت، لێرە بە پوختی دەیبینیتەوە:

📌 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 75 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەرێژەی 0.23٪ دابەزیوە.

📌 لە بەشێکى زۆرى وڵاتانى ئەورووپا، خۆرگیرانى تەواوەتى روویدا و لە چرکەساتێکى کەمدا رۆژى رووناک بوو بە شەوى تاریک و سەدان ملیۆن کەس بینەرى ئەو دیاردە گەردوونییە بوون.

📌 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەڵگە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن، رژانی نەوتی خاو لە کەناراوەکانی دوورگەی قیشم، بەهۆی کەشتییەکی بیانییەوە بووە.

📌 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هەر لایەنێک سوودمەند بێت لە لە گەرووی هورمز، دەبێت چارەسەری ئەو زیانە ژینگەییانە بکات کە دروستی دەکات.

📌 رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: لەم مانگەدا 166 کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون و نیوەی ئەو کەشتیانە ئەو رێڕەوەیان هەڵبژاردووە کە ئێران بەڕێوەی دەبات، دوو کەشتیش رێرەوەکەی ئەمریکایان هەڵبژاردووە و کەشتییەکانی دیکەش ئاشکرایان نەکردووە بە کام رێڕەودا تێپەڕیون.

📌 واشنتن پۆست: ئەو راپۆرتانەی باسیان لەوە دەکرد ترەمپ لە تورکیا هەڕەشە لەسەر ژیانی هەبووە، سەرچاوەکانیان ئیسرائیلی بوون.

📌 عەلی زەیدی: بڕیاری کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە 30ـی ئەیلولی داهاتوو وادەیەکی نەگۆڕە و هیچ پاشگەزبوونەوەیەکی تێدا نییە و لە سەرەتای ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە هیچ لایەنێکی دەرەوەی دەوڵەت چەکی لەدەست نابێت.

📌 سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە پەسەندکردنی یاسای “بەهێزکردنی تەباییی نیشتمانی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی” لە پەرلەمانی تورکیا کرد.

📌 درەنگانی شەوى رابردوو، حسێن عارف، نوسەر و رۆماننوسى دیارى کورد و یەکێک لە دەستەی دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی روانگەو نووسەری رۆمانی (شار) و کۆمەڵە چیرۆکی بەناوبانگی، (گەلەگورک) کۆچى دوایى کرد.

📌 کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق: بە هەموو پێوەرەکانیش پشکی هەرێم لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ زیاتر لە دوو بەرامبەری ئەمەی ئێستایە.

📌 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان: هەر کەس و دوکاندارێک سیمکارتی بێ‌سەرەتا و تۆمارنەکراو بفرۆشێ، بە بڕی سێ ملیۆن دینار بۆ هەر سیمکارتيک غەرامە دەکرێت. ئاگاداری هەر هەواڵ و رووداوێکی گرنگ نەبووبیت، لێرە بە پوختی دەیبینیتەوە