نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە

پەتا بەرۆکی منداڵانی کەلاری گرتووە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەک لەناو منداڵان، نەخۆشخانەی قەڵا بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان لە کەلار، داوا لە دایک و باوکان دەکات ئاگاداری منداڵەکانیان بن، دکتۆرێکیش دەڵێت پەتاکە دەگوازرێتەوە.

سەمین قادر پزیشکی پسپۆری منداڵان لە نەخۆشخانەی قەڵا بە 964ـی وت، “ماوەی نزیکەی مانگێکە دوو جۆر پەتا لەناو منداڵان بڵاو بووەتەوە، جۆرێکیان منداڵان بە کۆکە و ھەناسە توندی و تا لێھاتن توش دەبن، کە زۆرترین حاڵەتەکانی منداڵانی ناو نەخۆشخانەکە لەو حاڵەتەن، جۆرەکەیتریش بە سکچوون و رشانەوە تووش دەبن”.

“منداڵانی خوار یەک ساڵ و بەتایبەتیش خوار شەش مانگ بە قورسی توشی حاڵەتەکان دەبن، ھەردوو جۆرەکەش پەتایەکی ڤایرۆسیە و ھەر ساڵێک شێوازی خۆیان دەگۆڕن ڤایرۆسەکان، لەھەندێک حاڵەتیش دەیکات بە ئیلتیھابات”سەمین قادر وای وت.

ئەو دکتۆرە ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە، پێویستە دایک و باوکان ئاگاداربن و دەرچوون کەم بکەنەوە بۆئەوەی منداڵەکانیان پارێزراوبن.

لەبارەی ژمارەی ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەکەن، ئەو دکتۆرەی نەخۆشخانەی قەڵا وتی، ناتوانم باس لەوە بکەم، پەیامنێری 964، چەند جارێک پەیوەندیکرد بە حارس محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەیان نەدایەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە دهۆک 741 منداڵ بە نەخۆشی دەگمەن تۆمارکراون

لە دهۆک 741 منداڵ بە نەخۆشی دەگمەن تۆمارکراون