لە ئیدارەی راپەڕین

لە چاو ساڵی رابردوو نزیکەی 300 ملیم زیاتر باران باریوە

964+

پێشەوا محەمەد

رێژەی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی ئیدارەی راپەڕین لەمساڵدا لەنێوان 720 بۆ 920 ملیمدایە، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەمکاتە رێژەکە لەنێوان 320 بۆ 605 ملیمدا بووە.

بەپێی ئەو رێژەیەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10.4.2024 کشتوکاڵی رانییە بڵاوی کردووەتەوە، هەندێ ناوچەی ئیدارەکە زیاتر لە دووهێندەی ساڵی رابردوو بارانی لێ باریوە.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمساڵ ناحیەی سەرکەپکان 929 ملیم بارانی لێباریوە و شارۆچکەی سەروچاوەش 920 ملیمی لێباریوە، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەمکاتە 530 ملیم بارانبارینی هەبووە.

هەروەها ناحیەی سەنگەسەر 855 ملیم، ژاراوە 813 ملیم، قەڵادزێ 790 ملیم، حاجیاوا 789 ملیم، گردجان 757 ملیم، چوارقوڕنە 753 ملیم رانییەش 751 ملم بارانبارینیان هەبووە.

زۆرترین بارانبارینی ساڵی رابردوو تا ئەمکاتە لە ئیدارەی راپەڕین، بەپێی زانیارییەکانی کشتوکاڵی رانییە، 605 ملیم بووە کە لە قەڵادزێ باریوە، کەمترینیش 312 ملیم بووە کە لە حاجیاوا باریوە.

باران بارین بەردوام دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

باران بارین بەردوام دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن