هەموو شتێکی ئاشکرا کرد

ئیلۆن مەسک هیچ بونەوەرێکی ئاسمانی بینیوە؟

964+

ئەحمەد عەبدوڵا

لە کاتێکدا مرۆڤایەتی بە تامەزرۆییەوە بەدوای شوێنەواری ژیان لە دەرەوەی زەویدا دەگەڕێت، ملیاردێری بەناوبانگ و خاوەنی کۆمپانیای SpaceX و تێسلا ئیلۆن مەسک، بۆچوونی خۆی بە ئاشکرا لەسەر بوونی مرۆڤە بێگانەکان لە کۆنفرانسی جیهانی پەیمانگای میلکن کە لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو راگەیاند و وتی، هیچ بەڵگەیەکم لەسەر بوونی بوونەوەری ئاسمانی نەبینیوە.

لە کۆنفرانسەکەدا، ئیلۆن مەسک بەشدار بوو لە پانێڵێک بە ناوی ‘چۆن مرۆڤایەتی رزگار بکەین و هەندێک بابەتی دیکە لەسەر روناکی.’، و وتی کە ئەگەر پشکنەر بنێرینە ناو گەردوون، لەوانەیە پاشماوەی شارستانییەتە نامۆیە لەناوچووەکانی پێشوو بدۆزینەوە. ملیاردێرە تەمەن 52 ساڵەکە وتیشی، باوەڕی بەوە نییە کە بوونەوەرە ئاسمانییەکان سەردانی زەوییان کردبێت.

ماسک بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی، کە هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەی نەبینیوە لەسەر بوونەوەری ئاسمانی یان هیچ کەشتییەکی ئاسمانی کە مرۆڤ دروستی نەکردبێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە SpaceX زیاتر لە 6 هەزار مانگی دەستکردی هەیە بەڵام تا ئێستا سوتفەی هیچ شتێکی نامۆیان نەکردووە بۆیە هیچ بەڵگەیەک لەسەر بوونی بوونەوەری ئاسمانی نابینم.

ئیلۆن مەسک تەمەنی 52 ساڵە و خاوەنی هەریەکە لە کۆمپانیای تێسلا، سپەیس ئێکس، ئێکسە و یەکێکە لە ملیاردێرە دیارەکانی جیهان.

ئەو کەسەی چێپەکەی ئیلۆن مەسکی لە مێشکی دانا تەندروستی ...

ئەو کەسەی چێپەکەی ئیلۆن مەسکی لە مێشکی دانا تەندروستی تێکچووە