40 مەڵبەندن

کاری مەڵبەندە تەندروستییەکانی ناو سلێمانی بەئەلکترۆنی دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

تەندروستیی سلێمانی سەرقاڵی بەئەلکترۆنیکردنی سەرجەم مەڵبەندە تەندروستییەکانی ناوشاری سلێمانییە، بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بۆ کارئاسانی کارمەندان و ئیدارە و هاوڵاتیانە.

پێشتر خولێک لەوبارەیەوە بۆ بەڕێوەبەرانی مەڵبەندە تەندروستییەکان کراوەتەوە و ئێستا ئەوان سەرقاڵی دانانی سیستمی کاری ئەلیکترۆنین لە مەڵبەندەکانیان بە هاوکاریی تیمی تەندروستیی سلێمانی.

“سیستمی ئەلیکترۆنی ئاسانکاری لە کارکردندا دروست دەکات، هاوڵاتی دەتوانێت پێش سەردانی بۆ مەڵبەندەکان لە رێگەی لینک یان ئەپێکەوە هەر پشکنین یان پزیشکێکی بووێت دیاری بکات و لە وادەی دیاریکراودا لە مەڵبەند بێت”، ئەوە قسەی سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “لە رووی ئیدارییەوە کاتێکی زۆر بۆ کارمەندانی تەندروستی دەگەڕێتەوە و دەتوانن کوالێتیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەرزتر بکەنەوە و قەرەباڵغیی ناو مەڵبەندەکانیش نامێنێت”.

لە ناوشاری سلێمانی 40 مەڵبەندی تەندروستی بوونیان هەیە و هاوڵاتیان رۆژانە سەردانیان دەکەن.

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی کاتی تەواوکردنی پڕۆسەکەی رانەگەیاند، بەڵام بە وتەی ئەو لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا ئەو سیستمە ئەلکترۆنییە دەکەوێتەکار.

تەندروستیی سلێمانی داوای کارمەند و پزیشک دەکات بۆ چاود...

تەندروستیی سلێمانی داوای کارمەند و پزیشک دەکات بۆ چاودێریی چڕ