لە هەفتەی یەکەمەوە دەبێت پشکنینیان بۆ بکرێت

لە دهۆک 741 منداڵ بە نەخۆشی دەگمەن تۆمارکراون

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە پارێزگای دهۆک لە ماوەی پێنج ساڵدا 741 نەخۆشی دەگمەن تومارکراون لە رێگای پشکنینی جۆراوجۆرەوە.

د.عامر عەبدوڵا پسپۆری پشکنین و دەستنیشاکردنی نەخۆشیەکان بە 964ـی وت، لەماوەی پێنج ساڵدا 741 نەخۆشی دەگمەن لە ناو منداڵان تومارکراون لە رێگای پشکنینێک کە لە هەفتەی یەکەمدا بۆ منداڵان دەکرێت.

وتیشی، ئەو نەخۆشیە دەگمەنانەی تومارکراون نزیکەی 25 جۆر بووە، بەربڵاوترینی نەخۆشی “التلیف الکیسي”ـیە 141 نەخۆش تۆمارکراون ، نەخۆشیی غودە لەسەر گورچیلە 119 حاڵەت و نەخۆشی “فینیلکیتونیوریا” 70 نەخۆش تۆمار کراون.

نەخۆشی “التلیف الکیسي”لە سینگ و خوێندا بڵاو دەبێتەوە و منداڵ تووشی تەنگەنەفەسی دەکات.

بەقسەی ئەو دکتۆرە، زۆربەیان لەسەرەتا ئەتوانن چارەسەر بکرێن بە گۆڕینی شیر، ئەگەر شیری منداڵەکە نەگۆڕدرێت مەترسی مردن لەسەر منداڵەکە دروستدەکات.

ئەو دکتۆرە لە رێگای 964 داوا لە دایک و باوکان دەکات پێویستە هەموو دایک و باوکێک لە هەفتەی یەکەمی دوای لەدایکبوونی منداڵەکانیان پشکنینی نەخۆشیە دەگمەنەکان بکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات چارەسەر دەکرێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نەخۆشخانەی منداڵان لە دهۆک پڕبووە و  جێگا نەماوە

نەخۆشخانەی منداڵان لە دهۆک پڕبووە و جێگا نەماوە