لە حاجیاوا روویداوە

لە حەوزی غەسالەدا گەنجێک خنکا

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 10.5.2024، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە گوندی ئەستریلانی قەزای حاجیاوا لە حەوزی غەسالەدا خنکاوە.

گەنجەکە نەخۆشی دەروونی لەگەڵ بووە و پۆلیس دەڵێت، گەنجەکە نەخۆشی “بیرکۆڵ”، شەلەل و دەماغی هەبووە.

عەلی قادر وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، “گەنجەکە ناوی توانا حەسەنە، تەمەنی 23 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی سەردەمی قەزای حاجیاوایە لە ئیدارەی راپەڕین”.

بە قسەی وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین، “گەنجەکە لەرووی دەروونیەوە تەواو نەبووە و نەخۆشی بیرکۆڵی هەبووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و دواتر لە حەوزی غەسالەدا لە گوندی ئەستریلان تەرمەکەی دۆزراوەتەوە”.

نەخۆشی (بیرکۆڵ) یان شەلەل و دەماغ یەکێکە لە مەترسیدارترین نەخۆشییەکان کە تووشی مرۆڤ دەبێت، دیارترین نیشانەی بێ ئاگایی و لە بیرچوونەوەیە لە کەسی توشبوودا.

وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین ئاماژەی بەوەکرد، “تەرمی گەنجەکە بۆ پەیمانگەی پزیشکی راپەڕین گواستراوەتەوە، تا لێکۆڵینەوەی زیاتری لە بارەوە بکرێت”.

ئەمساڵ زوو زوو رووداوی خنکان دەبێت بە مانشێتی هەواڵەکان، تایبەت رۆژانی هەینی، هەروەها بە گوێرەی ئەو ئامارەی لە بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، لە ماوەی ساڵی 2023، زیاتر لە 100 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خۆبەخشانیش نزیکەی 70 کەسیان لە خنکان رزگار کردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەمساڵ 80 کەس خنکاون و پارێزگای هەولێریش یەکەمە

ئەمساڵ 80 کەس خنکاون و پارێزگای هەولێریش یەکەمە

خنکانی گەنجێک بووەتە هۆکاری نزیکبوونەوەی خەڵکی دوو نا...

خنکانی گەنجێک بووەتە هۆکاری نزیکبوونەوەی خەڵکی دوو ناوچە