بەڕێوەبەرێک: تۆڕی پتەو دابنێن

سەرڕێژبوونی بەنداوەکان ماسی لە ژینگەی خۆیان دووردەخاتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە سلێمانی دەڵێت، “سەرڕێژبوونی بەنداوەکان، دەبێت بەهۆکاری ئەوەی ماسییەکان لە ژینگەی خۆیان دووربکەونەوە، باشترە تۆڕێکی پتەو و گونجاو لە پێش شوێنی دەرچوونی ئاوی بەنداوەکان دابنرێت”.

بەرهەمی ماسی لە هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە مۆڵەت پێدراوەکان و بەنداوەکان ساڵانە زیاتر لە سێ هەزار و 500 تۆن ماسییە؛ هەرێمی کوردستان پێویستیی بە نزیکەی 80 هەزار تۆن ماسی هەیە لە ساڵێکدا هەیە، تا بگات بە ئاستی خۆبژێوی.

سەڵاح مەجید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 10.5.2024 بە تۆڕی 964ی وت، “زیادبوونی ئاو لە بەنداو و دەریاچەکاندا و سەرێژبوونیان کاریگەری باشی هەیە لەسەر زیادبوونی سامانی ئاو و رەواندنەوەی مەترسیەکانی وشکە ساڵی، بەڵام ئەو جۆرە لە دەرچوونی ئاوی بەنداوەکان مەترسی دروستکردووە بۆ ژینگەی ماسییەکان”.

بە قسەی ئەو بەڕێوەبەرە، “ئەگەر دەرچوونی ئاوی بەنداوەکان بەم شێوازەی کە ئێستا دەبینرێ، هیچ جۆرە تۆڕێکی پتەو و گونجاو لە پێش شوێنی دەرچوونی ئاوی بەنداوەکاندا دانەنرێت، دەبێتە هۆی لە دەستدانی هەزاران ماسی جۆراوجۆر لە دەریاچەکاندام بە تایبەت لەم وەرزەدا کە کاتی زیادبوونی ماسییە”.

ماسی جڕی، جەور، مارماسی، سەلەموون، کارب و سلڤەر لە جۆرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن، “دەرچوونی ماسی بۆ بەشی خوارەوەی بەنداوەکان و دابەزینان بۆ رێرەوە ئاوییەکان و رووبارەکان، جیاوازە و هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکە، پێچەوانەی رۆیشتنی ماسی بەئاراستەی بەشی سەرەوەی بەنداوەکان”، سەڵاح مەجیدی وای وت.

ئەو بەڕێوەبەرە داوای کرد، “وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، دەبێت چارەسەری ئەم بابەتە بکەن، لە پێناوی پاراستنی ئەو سامانە گرنگە و رێکارێک بۆ دەرنەچوونی ماسییەکان لە ژینگەی خۆیان بدۆزرێتەوە”.

لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پۆند و دەریاچە سەرڕێژ بوون، وە هەروەها هەریەک لە بەنداوەکانی دەربەندیخان و دێوانە سەرڕێژ بوون، هەروەها ژمارەیەک بەنداو و پۆندی گەورە لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتییان دەکات و کانگای بوونی ماسی جیاوازە تێیدا لە لێواری سەرڕێژ بووندان.

پۆلیسی دهۆک بەردەوامە لە دەستگیر کردنی راوچیانی ماسی

پۆلیسی دهۆک بەردەوامە لە دەستگیر کردنی راوچیانی ماسی

ئاوی بەنداوی موسڵ ژەهراوی بووە و ماسی و باڵندە مرداربو...

ئاوی بەنداوی موسڵ ژەهراوی بووە و ماسی و باڵندە مرداربوونەتەوە