"مەترسیی هەیە"

بەنداوی موسڵ رێژەری بەردانەوەی ئاوی زیاد کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

بەنداوی موسڵ، سەرجەم ئەو خاوەن کەپر و پڕۆژانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەکەونە خوارەوەی بەنداوەکە و بە سەرپێچی زیادەڕۆییان کردووەتە سەر زەوییەکانی بەنداوی موسڵ مەترسییان لەسەرە، “چونکە رێژەی بەردانەوەی ئاویان زیاد کردووە”.

بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی کە لە ئیدارەی بەنداوی موسڵەوە دەست 964 کەوتووە، سەبارەت بە زیادبوونی ئاوی ئازادکراوی بەنداوەکە، ئەمڕۆ هەینی 10.5.2024، “داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی سەرپێچیکار و خاوەن پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشتوگوزاری ناو حەوزی رووبارەکە دەکرێت، ناوچەکە چۆڵ بکەن، بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان”.

پێشتر، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، “بەهۆی بەردانەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ بۆ دوو هێندە زیادیکردووە، تورکیا لە هەر چرکەیە 500 مەتر سێجا ئاو بەردەداتەوە، ئەمەش وایکردووە ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ دوو هێندە بێت”.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی ئاوی موسڵ، دابارینی ئەمساڵی بارانە لە ناوچەکانی سەرەوەی بەنداوەکە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، ‘ئاستی بەردانەوەی ئاو بۆ ناوچە کشتوکاڵیەکان زیادی کردووە”.

بەنداوی موسڵ، بەدووری 40 کیلۆمەتر دەکەوێتە دووری شاری موسڵ لەسەر رووباری دیجلە دروستکراوە و گەورەترین بەنداوە لەسەر ئاستی عێراق.

ئاوی بەنداوی موسڵ ژەهراوی بووە و ماسی و باڵندە مرداربو...

ئاوی بەنداوی موسڵ ژەهراوی بووە و ماسی و باڵندە مرداربوونەتەوە