سەندیکا: زیاتر لە 15 دوکانی زێڕنگەر سووتاون

لە هەر 15 کیلۆ زێڕێک دوکاندارانی قەیسەری کیلۆیەک زێڕیان لەناودەچێت

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

شەوی یەكشەممە 5.5.2024، بازاری قەیسەری هەولێر ئاگری گرت کە زیاتر لە سێ کاتژمێر بەردەوامى هەبوو، خاڵی كۆتایی بڵێسەی ئاگرەكە کۆڵانى زێرنگران بوو کە زیاتر لە 15 دوكانی زێڕنگەرى سووتان.

ئەمڕۆ هەینی 10.5.2024، هەندرێن عبدولڕەحمان وەرتی، سەرۆكی سەندیكای زێڕنگران بۆ 964 وتی، “نابێت بەهیچ شێوەیەك بازاڕی زێر بووەستێت، ئەمە زیانی زۆری هەبووە بۆ ژێرخانی زێڕ لە بازاری قەیسەری، بەڵام تائێستا بەتەواوی نەخەمڵێندراوە”.

بەگوێرەی زانیارییەكانی سەندیكا، بەدوو دوكانی زێر 30 كیلۆ زێریان سوتاوە، هەر 15 كیلۆ زێرێك دووبارە چاكبكرێتەوە یەك كیلۆ كەمدەكات، واتە لە کۆی 30 كیلۆ زێڕ، دوو كیلۆ لەگەڵ دووبارە سووتاندنەوەی كەمدەبێتەوە.

وەرتی ئەوەشی وت، “15 تا 20 دوكان بەتەواوی زیانیان پێگەیشت، باڵەخانەكانیان دەبێت نۆژەنبكرێتەوە، بەشێك لەدوكاندارەكان زێریان بە زەرف و عەلاگە، دەبردەوە و پارچەی بچووكیان لێ دەكەوت، هێزی ئەمنی و پۆلیس هەڵى دەگرتەوە و دەیگەڕاندەوە بۆیان”.

شەوی یەكشەممە ئاگر لە بازارەكە دروست بوو، بەپێی دواین ئاماری پاڕێزگای هەولێر، لەكۆی زیاتر لە چوار هەزار دوكان 227 دوكان و حەوت كۆگای بچووكی بازاڕەكە زیانیان پێگەیشت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دەستکرا بە خاوێنکردنەوە بازاڕی قەیسەری هەولێر و 10 رۆژ ...

دەستکرا بە خاوێنکردنەوە بازاڕی قەیسەری هەولێر و 10 رۆژ دەخایەنێت