"سەرپێچیان کردووە"

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەمساڵ 12 هەزار بیانی دیپۆرتکراونەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 12 هەزار هاوڵاتی بیانی بەهۆی “سەرپێچیکردن” لە مەرجەکانی نیشتەجێبوون دیپۆرتکراونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

عه‌مید میقداد میری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، ئەو بیانیانەی لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە دیپۆرتکراونەتەوە خەڵی وڵاتانی عەرەبی، ئاسیا و ئەفریقا بوون و ژمارەیان 12 هەزار و 250 کەسە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یاسای رەگەزنامە براوەتە پەرلەمانی عێراق، ئەگەر ئەم پرۆژەیە پەسەند بکرێت هەر بیانییەك ساڵێكی لە عێراق بەسەر بردبێت ئەوە دەتوانێت ببێتە خاوەن رەگەزنامەی عێراقی.

پرۆژە یاساکە مشتومڕی زۆری لەسەرە، بەتایبەت ئەو بڕگەیەی كە دەڵێت “هەر هاوڵاتیەكی بیانی ئەگەر بەنایاسایش هاتبێتە عێراقەوە دوای یەك ساڵ مانەوەی دەتوانێ داوای رەگەزنامەی عێراقی بكات”.

لە ترسی دیپۆرتکردنەوە پەنابەران هەوڵی خۆکوشتن دەدەن

لە ترسی دیپۆرتکردنەوە پەنابەران هەوڵی خۆکوشتن دەدەن