جگه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ ئه‌منى و خزمه‌تگوزارییه‌كان

نه‌ورۆز پێنج رۆژى بۆ خورماتوو كرده‌ پشووی فەرمی

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

له‌ دووزخورماتوو پێنج رۆژ پشوو راگه‌یندرا به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆز.

ئەمڕۆ دووشەممە یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لەخورماتوو بە 964ـی وت، لەسەر داوای خۆیان وەکو نەتەوەی کوردی قەزاکە، نوسراوێکیان ئاڕاستەی پارێزگاری سەڵاحەدین کرد و تاکو بەنوسراوی فەرمی قایمقامیەتی خورماتوو ئاگادار بکەنەوە و پشوو رابگەیەندرێت.

ئه‌مشه‌و، قائیمقامیەتی قەزای خورماتوو رایگەیاند لە سەر داوای ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی دوای نوسراوى فەرمی، بریاریاندا لەسبەینێ سێشه‌ممه‌وە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەسەرجەم دامودەزگاکانی قەزاکە بکرێتە پشووی فەرمی.

به‌پیچی بڕیاره‌كه‌ ئه‌م پشووە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى لەھەموو پارێزگاکانی عێراق کردە پشووی فەرمی.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

 دەستەی گەشتوگوزار بە هەشت رێنمایی پلانی بۆ نەورۆز راگ...

 دەستەی گەشتوگوزار بە هەشت رێنمایی پلانی بۆ نەورۆز راگەیاند