لە ماوەی مانگی رابردوودا
پێنج نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە لە سلێمانی ئەنجام دراوە
964+
پێشەوا محەمەد
بەپێی ئامارێکی تەندروستیی سلێمانی، مانگی رابردوو پێنج نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە و هەزار و 345 شووشتنەوەی گورچیلەش بۆ نەخۆش کراوە.
ئاماری تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای دەکات، هەزار و 803 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاریی سلێمانییان کردووە.
لەو ژمارە نەخۆشەی لە مانگی سێدا سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە، 247 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، هەشت نەشتەرگەریی تایبەت بووە و 61 نەشتەرگەریی سەرو گەورە و 47 نەشتەرگەریی گەورە و 97 نەشتەرگەریی مامناوەند و 34 نەشتەرگەریی بچووك بووە.
هەر بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، 96 پشكنینی سیتی سكان و 174 پشكنینی تیشك و 110 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 154 چارەسەری سروشتی و پێنج هەزار و 243 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
“لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لە شاری سلێمانی، 15 هەزار و 515 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە، هەشت هەزار و 711 نەخۆش لە رەگەزی نێر بوون و شەش هەزار و 804 نەخۆش لە رەگەزی مێ بوون”، ئەوەش ئاماری تەندروستیی سلێمانییە.