"پێی دەڵێن غاباتەکە"

ئاگرێکی چڕ و فراوان لە شاخی سەیدسادق دەبینرێ

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئاگر لە شاخی سەیدسادق کەوتەوە و مەوداکەی بەردەوام فراوان دەبوو، بە گوێرەی ئەو دیمەنانەی 964 بینیویەتی، “ئەوەی دەسووتا پووش و پاوانی شاخەکە بوو و  تا گەیش بە گۆڕستانی قەدپاڵی شاخەکەش”.

ئەو شاخە لای خەڵکی ناوچەکە بە “غاباتەکە” ناسراوە، لە ژمارەیەک پێگەی ناوچەکە ئاماژە بەوەکراوە بە دەستێکی نادیار ئاگرەکە کراوەتەوە، “بەڵام ئەم قسەیە بۆ 964 پشتڕاسنەکراوەتەوە”، بە قسەی قایمقام، “ئاگرەکە نەگەیشتووە بە دارەکانی غاباتی سەیدسادق”.

ئەمڕۆ هەینی 10.5.2024، رەزا محەمەد قایمقامی سەیدسادق بە 964ی وت، “پۆلیسی دارستان و ئاگرکوژێنەوە ئاگادار کراون، دەستبەجێ بچن بەدەم کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەوە و لە هۆکاری درووستبوونی ئاگرەکە بکۆڵنەوە، تائێستاش هۆکاری درووست بوونی ئاگرەکە نازانین چیە، بەڵام ئەوەی هەیە ئاگرەکە بەشێک لە پوش و پاوانی شاخەکە و گۆڕستانی شاخەکەی سووتاندووە و دواتر کۆنتڕۆڵ کراوە”.

رەزا محەمەد وتیشی، “ساڵی پار چەند جارێک ئاگر لەهەمان شوێن کەوتووەتە و کۆنتڕۆڵ کراوە، دواتر لێکۆڵینەوەمان کردووە لە هۆکاری ئاگرەکە و بۆمان روون نەبووەتەوە هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە چی بووە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە سەیدسادق دەستگیرا بەسەر 450 پارچە دەرمانی جوانکاری ژ...

لە سەیدسادق دەستگیرا بەسەر 450 پارچە دەرمانی جوانکاری ژنان

مێرمنداڵێک لە چەمێکی سەیدسادق خنکا

مێرمنداڵێک لە چەمێکی سەیدسادق خنکا