بەرهەمی هەڵوژەی هەڵەبجە - وێنە: 964
کەی دەخرێتە بازاڕەوە؟
هەڵوژە ترشەکەی هەڵەبجە پێگەیشت
عومەر فەتاح ــ هەڵەبجە
هەڵوژە ترشەکەی هەڵەبجە پێگەیشتووە، بە وتەی جوتیارێکی سنوورەکە دوای جەژن بەرهەمەکەی دەخەنە بازاڕەوە.
ئەو هەڵوژەی ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمدا هەیە بەرهەمی دەرەوەیە و لە کاتی هاتنیدا نرخی کیلۆیەکی لە 200 هەزار دینار نزیک دەبێتەوە.
فەلاح ئەحمەد، جوتیارێکی نموونەییە و لە گوندی کوڵکنی نزیک هەڵەبجەیە و خاوەنی باخێکی پڕ بەروبوومە و یەکێکیان هەڵوژەیە، بە 964ـی وت، “بەشێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی باخەکانی ئەم ناوچەیە پێگەیشتووە و لەناویاندا هەڵوژە ترشە ئێستا پێگەیشتووە”.
وتیشی، “دوای پشووەکانی جەژن و کردنەوەی عەلوەکان خاوەن باخەکان دەستدەکەن بە لێکردنەوەی و دەخرێتە بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی نۆبەرەیە و یەکەم بەرهەمە نرخەکەی نازانین تاکو نەبرێتە عەلوە”.
عەلوەکان لە هەرێمی کوردستان تەنیا یەکەم رۆژی جەژن دادەخرێن و رۆژانی تری جەژن دەکرێنەوە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد