داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن
خانه‌نشینانی كوردستان: حكومه‌ت بۆ بێ باكه و خه‌می میلله‌تی نییه
دیلان محه‌مه‌د
خانه‌نشینانی كوردستان له سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆیان ئه‌نجام دا و چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ڕوو.
یه‌كێتیی خانه‌نشینانی كوردستان – سلێمانی، داوا ده‌كه‌ن موچه‌یان وه‌ك موچه‌ی خانه‌نشینانی عێراقی لێبكرێت.
ئه‌وان هه‌روه‌ها داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بانكه‌كان ده‌كه‌ن، كاتێك موچه دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مان په‌راوێز نه‌خه‌ن و له سه‌ر شه‌قام پشتگوێ‌یان نه‌خه‌ن.
یه‌كێك له‌و خانه‌نشینانه‌ی له گردبوونه‌وه‌كه به‌شدار بوو، سه‌ره‌ڕای حاڵی خۆی بۆ حاڵی خه‌ڵكیش ده‌گریت، ئه‌و وتی ” ئه‌م حكومه‌ته بۆ وا بێ باكه و خه‌می ئه‌م میلله‌ته ناخۆن و هه‌ر خه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی خۆیانه”.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا