دیمه‌نێكی كاتى به‌ستنی یه‌كێك له ئامێره‌كانى له بیرێكی قه‌زاى قوشته‌په... وێنه: ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر
25 ده‌نكه كلۆر بۆ مانگێك
بیره ئاوه‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر ته‌ندروست ده‌كرێن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوی دەورووبەری هەولێر بۆ ته‌واوى بیره‌ئاوه‌كانى سنووره‌كه‌ى ئامێرێكی تایبه‌ت به ماده‌ى كلۆر له‌سه‌ر بیره‌كان ده‌به‌ستێت و له ئێستاشدا كارى له‌سه‌ر به‌شێك له‌و بیرانه كردووه.
له‌سنوورى ده‌رووبه‌رى هه‌ولێر هه‌زار و 500 بیر هه‌ن و ئه‌ركى چاودێریكردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌ره.
رێزان سه‌عدى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌ورووبه‌رى هه‌ولێر به 964ـى وت، پلانێكی به‌رده‌وامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه، بۆ دابینکردنی ئاوێکی پاک و تەندروست ماده‌ى كلۆر بۆ ته‌واوى بیره‌كان به‌كارده‌هێنن.
وتیشی “بۆ هه‌ر بیرێك 25 دانه كلۆر بۆ ماوه‌ى مانگێك به‌كارده‌هێندرێت و له‌رێگه‌ى ئامێرێكى تایبه‌ته‌وه كلۆره‌كه ده‌خرێته ناو بیره‌كه‌وه”.
ئه‌و ئامێره‌ى كه بۆ به‌كارهێنانى كلۆره‌كه به‌كاریده‌هێنن، به‌قسه‌ى رێزان سه‌عدى خۆیان دروستیان كردووه و ده‌شڵێت “پێشتر ئامێرێكى دیكه‌مان به‌كارده‌هێنا ئه‌ویش ده‌ركه‌وت وه‌ك پێویست نه‌بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بیره‌كانى سنوورى قه‌زاى قوشته‌په و ناحیه‌ى شه‌مامك و چه‌ند بیرێكیش له سنوورى شه‌قڵاوه و ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك كاریان له‌سه‌ر كراوه، له داهاتووش كار له‌سه‌ر ته‌واوى بیره‌كانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌كرێت.