هێشتا هیچ هەواڵێکی فەرمی نییە

خانەنشینانی سلێمانی لە ئێستاوە سەرەیان بۆ موچە گرتووە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

هێشتا هیچ هەواڵێکی فەرمی لەبارەی هاتنی موچەی ئەم مانگەوە نییە، بەڵام خانەنشینانی سلێمانی لە ئێستاوە سەرەیان گرتووە.

هەرچەندە هێشتا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی 5ـی موچەخۆران و فەرمانبەرانی رانەگەیاندووە، بەڵام خانەنشینانی سلێمانی لە سەرەی موچەدا وەستاون و لەبەر خۆردا چاوەڕوانی موچەکانیانن.

چەند خانەنشینێک لەبەردەم بانک قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، “لە بەیانیی زووەوە هاتووینەتە سەرەوە، پارەکەش هاتووە و هەر بە ئەنقەست دابەشی ناکەن”.

لە دوێنێوە دەنگۆی هاتنی موچەی مانگی 5 بڵاوکراوەتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری