سبەینێ ئاو بە هاوڵاتیان دەدرێتەوە

بۆرییە شکاوەکەی هێڵی ئاوی دوکان – سلێمانی چاک کرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد

دوای سێ رۆژ لە شکانی بۆریی ئاوی هێڵی دوکان – سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بۆرییەکە چاک کراوەتەوە و ئاوی سلێمانی دەڵێت، سبەینێ ئاو بە هاوڵاتیان دەدەنەوە.

ئەوە سێیەم جار بوو ئەو بۆرییە لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا لە سێ شوێنی جیاوازەوە لە نزیک تاسڵوجەوە بشکێت.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بۆ 964ـی ئاشکرا کرد، ئیستا سەرقاڵی داپۆشینەوەی بۆرییەکەن و سبەینێ ئاو بۆ هاوڵاتیان بەردەدەنەوە.

هەر سێ جارەکە بۆرییەکانی ئەو شوێنانە گۆڕدراون کە شکاون، “بۆرییەکان کۆنن و لە هەر شکانێکدا پێویستە بگۆڕدرێن نەک چاک بکرێنەوە”، بەختیار تاهیر وای وت.

چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی و سنووری قەزای بازیان بەو هۆیەوە بێ ئاو بووبوون و تەنیا لە سنووری قەزای بازیان نزیکەی 350 هەزار هاوڵاتی لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا چەند جارێک بێ ئاو بوون.

جاری یەکەمی شکانی بۆرییەکە زیاتر لە هەفتەیەک هاوڵاتیان بێ ئاو بوون، جاری دووەم چەند رۆژێک و ئەمجارەش لە رۆژی هەینییەوە هاوڵاتیان بێ ئاون.

بۆ جاری سێیەم بۆریی ئاوی دوکان - سلێمانی شکایەوە

بۆ جاری سێیەم بۆریی ئاوی دوکان - سلێمانی شکایەوە