نرخی له‌ بازاڕ چه‌نده‌؟

زیاتر له‌ 240 ملیۆن دۆلار خرایه‌ بازاڕه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و ئاشكرایان كرد، زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی خستووەتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.3.2024 بانکی ناوەندیی عێراق رایگه‌یاند، 240 ملیۆن و 715 هەزار و 778 دۆلاریان بە نرخی فەرمی خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌.

بانكه‌كه‌ ئاشكرای كرد، لەو رێژەیەی بڕی 10 ملیۆن و 270 هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە، 230 ملیۆن و 445 هەزار و 778 دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.
نرخی فه‌رمی 100 دۆلار 132.000 هه‌زار دیناره‌، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی له‌ بازارٍی عێراق و كوردستاندا 149.800 تا 149.850 هه‌زار دیناره‌.

داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق زیاتر لە هەشت ملیار ...

داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق زیاتر لە هەشت ملیار دۆلارە