103 ملیۆن بەرمیل هەناردە کراوە

داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق زیاتر لە هەشت ملیار دۆلارە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی داهاتى هەناردەکردنی نەوتی مانگی کانوونی دووەمى ئەمساڵى بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڕەکەى زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى نەوتى عێراق بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگى کانوونى دووەمى 2024، 103 ملیۆن و 508 هەزار و 438 بەرمیل بووە، هەروەها کۆی گشتی داهاتی نەوتی عێراق گەیشتۆتە هەشت ملیار و 25 ملیۆن و 616 هەزار دۆلار.

کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی دووەمى 2024 لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 102 ملیۆن و 25 هەزار بەرمیل بووە.

هاوکات بڕی هەناردەکراو لە گەیارە یەک ملیۆن و 19 هەزار و 132 بەرمیل بووە، هەروەها هەناردەکردن بۆ ئوردن 464 هەزار و 306 بەرمیل نەوت بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی کانونی دووەمدا، عێراق زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە و داهاتەکەشى زیاتر بووە لە هەشت ملیار دۆلار.

بەپێى ئامارى پێشوەختەى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق “سۆمۆ”، لە مانگى یەکى 2024دا، کۆی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە (103) ملیۆن و (508) هەزار و (438) بەرمیل، تێکڕای رۆژانە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل بووە.

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوو زیاتر لە 8 ملیار دۆ...

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوو زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووە