هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چییە؟

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و لە کەرکوک بیرە نەوتێکی نوێ لێدرا

964+

فەهمی نەبی

ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 90 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ چەند سەنتێک بەرزبوەتەوە.

چەند رۆژێکە نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی بەراورد بە سێ مانگی پێش خۆی تۆماکردووە، رۆژی 5.4.2024 نرخی هەر بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو 91 دۆلار.

نرخی زێڕییش لەبەرزبوونەوە بەردوامە و هەر ئۆنسەیەکی بە دوو هەزار و 345 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە ئاستی ناوخۆش هێشتا نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لەسەروو 480 هەزار دینارە.

شارەزایانی بواری وزە دەڵێن، هۆکار بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ دروستبوونی هیوایەک لە دانوسانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەگەڕێتەوە.

لە سەر ئاستی ناوخۆی عێراق، دوێنێ وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بیرێکی نوێی نەوتیان لە کێڵگەی بای حەسەن لە کەرکوک دۆزیوەتەوە قوڵیەکەی هەزار و 810 مەترە.

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە