لە گەشتی هەواڵەکانەوە
مامۆستایانی ناڕازی دەچنە دادگا و کرێی خانووش وەرناگیرێت
964+
ژووری هەواڵ
کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان داوا دەکەن حکومەت لە باجی ساڵێکی ئەو خانووانە خۆش بێت کە بەکرێ دراون، لە بەرامبەریشدا ئەوان بکرێ لە کرێچییەکانیان وەرناگرن بۆ ئەم مانگی رەمەزانە.
بەرهەم قەرەداغی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئەوان بە خاوەن خانووە کرێکانیان وتووە مانگی رەمەزان کرێ وەرنەگرن و وەک دەشڵێت، بەدەنگەوەهاتنی باشی هەبووە.
بەپێی یاسا هەر کەسێک موڵکێک بەکرێ دەدات، ساڵانە کرێی یەک مانگی شوێنەکەی، جا بە هەرچەندێک بەکرێی دابێت وەک باج دەبێت بیداتە حکومەت.
وا بڕیارە سبەینێ یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی دانیشتنێکی نوێ لەسەر راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بکات، نوێنەرێکی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت، سبەینێ بڕیار دەدرێت و دەچنە دانیشتنەکە.
ئەو سکاڵایەی لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم تۆمار کراوە، لە لایەن نۆ مامۆستاوە ئاراستەی دادگاکە کراوە.
نەجمەدین محەمەد، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سبەینێ دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەدات و “ئێمەش ئێستا لە بەغداین بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکە”.
راوچییهكی خهڵكى تهوێڵه بڕیاریدا واز له راوكردنى باڵندهى كێوی بهێنێت و ئهو كهوانهى پێشتریش راوى كردبوون، ئازادى ناو سروشتى كردنهوه.
راوچییهكه، ماوهى چهند ساڵێكه راوى باڵندهى كێوی لهسنوورهكهى دهكات، ئهو كهوانهى راوى كردبوون له تهوێڵهوه بردنیه لاى بنكهى پۆلیسی دارستان و ژینگهى بیاره و لهوێدا ئازادى کردن.
ههڤاڵ محهمهد سهعید، له بهشی راگهیاندنى بەڕێوهبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، بنكهى پۆلیسمان له بیاره لهلایهن ئهم هاوڵاتییه ئاگاداركرایهوه كه بڕیارێكی لهم شێوهى داوه، ئهوانیش بهخۆشحاڵییهوه پێشوازییان لهو ههڵوێستهى كردبوو”.